هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر: پێشنیازمان بۆ حكومه‌ت كردووه له كرێی موڵكه‌كانی خۆی خۆش بێت
هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر
وێستگه نیوز ـ
پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، داوایان كردووه ئه‌ندازه‌یه‌ك خه‌رجی دیاریكراو دابنرێت بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ژیانیان نیه و ئه‌م دۆخه كاری زۆر لێكردوون به‌هۆی وه‌ستانی كاری رۆژانه‌یانه‌وه، ده‌بێت ئه‌و بڕه خه‌رجیه‌ش وه‌زاره‌تی بازرگانی و پلان دانان دیاری بكه‌ن كه ئه‌ندازه‌ی پێداویستی مانگی خێزانێك چه‌نده. ده‌شڵێت: "پێشنیازیشمان بۆ حكومه‌ت كردووه كه له‌كرێی عه‌قارات و موڵكه‌كانی خۆی خۆش بێت و له‌باجی ده‌رامه‌ت بیانبوورن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش داوا له‌خاوه‌ن موڵكه‌كان بكه‌ین له كرێی دوو مانگ خۆش ببن".
هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، پارێزگاری سلێمانی سه‌باره‌ت به هۆكاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی پیاده‌ی جگه له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی كه پێشتر راگه‌یه‌نرابوو به ده‌نگی ئه‌مریكای رایگه‌یاند: "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌هیمه‌ت و هۆشمه‌ندی هاوڵاتیان پابه‌ندییه‌ك و خۆڕاگرییه‌كی زۆر به‌ڕێنماییه‌كانه‌وه هه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م 48 كاتژمێره‌ش گرنگ بوو تا هه‌موان هه‌ست به‌وه بكه‌ن مه‌ترسیه‌كی گه‌وره هه‌یه، وه دووه‌میش، هیچ كه‌سێك بیر له‌لادان و سه‌ركێشی و بێ باكی نه‌كاته‌وه كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی خراپتر به‌رێت، وه ده‌رفه‌تی دا به‌هه‌موومان كه پێداچونه‌وه به‌وه‌بكه‌ین ماوه‌ی ڕابردوو چیمان كردووه، وه پێویسته چی بكرێت و پلانی ئاینده‌ش چی بێت، وه چۆن بتوانین دوكانی پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و سه‌مونخانه و ده‌رمانخانه و شیره‌مه‌نی و ماركێته‌كان به‌شێوه‌ی سیستماتیك ڕێك بخه‌ینه‌وه."
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌وان وه‌ك پاڕێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی خۆپارێزی و تاك پارێزییان ڕاگه‌یاندووه، كه تاك هه‌م له‌ماڵ هه‌م له‌ده‌ره‌وه خۆی بپارێزێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی پاراستنی خۆی پاراستنی هه‌موو ژیان و جیهانه، بۆ ئه‌وه‌ی تاك كه‌هاته ده‌ره‌وه ده‌ستكێشی له‌ده‌ستدا بێت وه ده‌مامكی له‌ده‌مدا بێت په‌یڕه‌وی ڕێنماییه‌كان بكات و به‌ركه‌وته‌ی نه‌بێت وه شوێنه‌كانیش په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێنماییانه بكه‌ن تا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دۆخهركه به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه بڕوات".
وتیشی: "له‌دوای ئه‌م چل و هه‌شت كاتژمێره‌وه پێویسته هه‌موو ئه‌و دوكان و شوێنانه‌ی پێداویستی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن و پێش ئه‌و چل و هه‌شت كاتژمێره هه‌بوون بكرێنه‌وه به‌ڵام به‌ڕێنمایی نوێ كه به‌سوپاسه‌وه قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێدا ئه‌و بابه‌ته‌ی چاره‌سه‌ركرد."
پارێزگاری سلێمانی له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی چیتان كردووه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی كه به‌هۆی دۆخی ئابوورییه‌وه ناتوانن به ڕێگای "دیلیڤه‌ری" پێداویستیه‌كانیان دابین بكه‌ن؟ ده‌ڵێت: "ئێمه به پلان دامانناوه، بۆ نمونه له سلێمانی سی و شه‌ش سیتی هه‌یه ئه‌وان ئازادن له‌به‌كارهێنانی دیلیڤه‌ری، سه‌باره‌ت به گه‌ڕه‌كه‌كانی تر كه‌ناتوانن به‌كاری بهێنن ئێمه له‌و شوێنانه‌دا دوكات و ماركێت و شوێنه پێویستیه‌كان ده‌بن به‌ڵام پێویسته پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی بهتهندروستیهوه هه‌یه نه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كه خۆی چیه، به‌ڵام پێویسته قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كرێت وه ده‌ستكێش و كهمامك به‌كاربهێنن، هه‌ركه‌س دوای چل و هه‌شت سه‌عاته‌كه هاته‌ده‌ره‌وه ده‌ستكێش و كهمامكی نه‌به‌ستبوو به‌ڕاستی ده‌بێت به‌سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه سه‌یری بكه‌ین، ده‌بێت سه‌رزه‌نشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت و وه ڕێگای یاسایی بگرینه‌به‌ر دژی."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی له‌هه‌ندێك له‌وڵاتان كراوه به‌یاسا ئه‌گه‌ر بێ ده‌مامك بچیته ده‌ر ئه‌وا سزایه‌كی دارایی دانراوه، ئایا ئێوه به‌نیازن ئه‌وه جێ به‌جێ بكه‌ن له‌كاتێكدا ده‌ڵێیت دوای ئه‌م چل و هه‌شت كاتژمێره به‌وشێوه‌یه ده‌بێت؟
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت: "ئێمه نه‌مانتوانیووه بیرله‌وه بكه‌ینه‌وه چونكه ئه‌وه‌ی قه‌رزاری داراییه حكومه‌ته، خه‌ڵك نیه ئه‌وه خه‌ڵكه موچه‌كانیان لای حكومه‌ته ده‌بێت بیانداته‌وه نه‌ك خه‌ڵك، ئێستا خه‌ڵك نه ئه‌ژماری بانكی هه‌یه وه سه‌رچاوه‌ی داهاتی تاك دیار نیه، بۆیه ئه‌م ڕێگایه له‌عیراق و كوردستان سه‌ركه‌وتوو نابێت به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ركردنی یاسا و ڕێنمایی و ڕێگای یاسایی هه‌یه كه به‌سوپاسه‌وه له‌م بابه‌ته‌دا فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی ڕۆڵی چالاكی هه‌بووه بۆ ئه‌وه ڕێكار زۆره بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و بابه‌تانه بگیرێت وه گیانی تاك پارێزی و خۆپارێزی بكرێته كلتور".
پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌شی وت: "ئێمه بڕیاری ته‌واومان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ماسك و ده‌سكێش هه‌موو هاوڵاتیه‌ك ده‌بێت به‌كاریبهێنێت وه داوامان له‌هه‌موو لایه‌ك كردووه كه پابه‌ندبن پێوه‌ی، سه‌باره‌ت به ده‌سكه‌وتنی ماسك هاوڵاتیان ده‌توانن دهستڕهنگینی خۆیان به‌كاربهێنن له‌ماڵه‌كانی خۆیان دروستی بكه‌ن كارێكی گران نیه، وه مه‌رج نیه ئه‌و ماسكه پزیشكیه بێت و له ده‌رمانخانه و ناو بازاڕدا بیكڕن، مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هاوڵاتی ده‌ست و ده‌مولوتی دابپۆشێت به‌هه‌ر پارچه قوماشێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی نه‌بێت."
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا به‌نیازن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژبكه‌نه‌وه ؟ ده‌ڵێت: "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 10ی نیسانه، به‌ڵام وه‌ستاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان تا ئه‌مڕۆ كاتژمێر دوانزه‌یه دواتر ده‌ست پێده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژبكرێته‌وه یا درێژناكرێته‌وه ده‌كه‌وێته سه‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵك چه‌ند پابه‌ندی به‌رنامه‌ی خۆپارێزی و تاك پارێزی ده‌بێت، وه ئاماژه ته‌ندروستیه‌كان چیمان پێده‌ڵێن ؟ دۆخی ته‌ندروستی هه‌رێم و پارێزگای سلێمانی چیمان لێ داواده‌كات ئه‌وكاته ده‌توانین قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین دوای ده-ی مانگ درێژ ده‌بێته‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یاخود نا؟".
ڕوونیشیكردوه" ئه‌وان دیراسه‌یان كردووه، به‌ڵام سروشتی ڤایرۆسه‌كه به‌وجۆره‌یه كه جیهانیه، تا دۆخی ناوچه‌كه و حاڵه‌ته‌كان به‌م جۆره بن دۆخه‌كه ئاسایی نابێته‌وه بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌ره به‌به‌رنامه‌ی خۆ پارێزی و تاك پارێزی بده‌ین."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌نیازن بیر له‌هاوكاریكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه بكه‌نه‌وه كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر كاری ڕۆژانهبووه؟
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت: "هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌ته‌كان له‌كوردستان ئێمه پلانی ئابوریمان داڕشت به‌هاوكاری ئاسایشی ئابوری و خۆراك كۆگاكانمان پڕكرد له‌خۆراك و سوته‌مه‌نی و پێداویستی هانی بازرگانهكانماندا كه ئه‌وانه‌شی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وان نیه خۆراك و پێداویستی بهێنن به‌سوپاسه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆرییان هات به‌ده‌ممانه‌وه وه نرخ جێگیره له‌بازاڕ.
وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێم پلانێكی هه‌یه كه به‌رنامه‌ی سێ تا شه‌ش مانگ دابنێت بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه پێویستیان به پشتیوانیه و ئه‌و بارودۆخه كاری تێكردوون ده‌ره‌تانی نه‌هێشتوون، پلانێكی ترمان ئه‌وه‌یه كه خۆراكی یه‌ك مانگی وه‌زاره‌تی بازرگانیمان پێگه‌یشتووه كه بۆ هه‌موو ماڵێكه و ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی كردووه له‌هه‌مان كاتدا پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خێرخوازی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه كه ده‌توانم بڵێم زیاتر له سه‌د هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراك دابه‌شكراوه وه پلانێكمان هه‌یه كه ئێمه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیمان ڕاسپاردووه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی سلێمانی و هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار و موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان داتای ته‌واو وه‌رده‌گرین سه‌باره‌ت به‌و خێزاننهی كه پێویستیان به‌و پشتیوانیه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌به‌رنامه‌یه‌كی درێژ خایه‌ندا جێیان بكه‌ینه‌وه".
پارێزگاری سلێمانی له‌درێژه‌ی وتووێژه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وت: "هه‌روه‌ها به‌رنامه و پێشنیازیشمان بۆ حكومه‌ت كردووه كه له‌كرێی عه‌قارات و موڵكه‌كانی خۆی خۆش بێت و له‌باجی ده‌رامه‌ت بیانبوورن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش داوا له‌خاوه‌ن موڵكه‌كان بكه‌ین له كرێی دوو مانگ خۆش ببن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مووان بتوانین ڕوبه‌ڕووی ئه‌م دۆخه ببینه‌وه، وه داوامان كردووه ئه‌ندازه‌یه‌ك خه‌رجی دیاریكراو دابنرێت بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ژیانیان نیه و ئه‌م دۆخه كاری زۆر لێكردوون ده‌بێت ئه‌و بڕه خه‌رجیه‌ش ده‌بێت وه‌زاره‌تی بازرگانی و پلان دانان دیاری بكه‌ن كه ئه‌ندازه‌ی پێداویستی مانگی خێزانێك چه‌نده؟ هه‌موو ئه‌و پێشنیارانهمان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكردۆته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌نیازن داوا له خه‌ڵك بكه‌ن له‌كرێ دوكان و خانوه‌كانیان له كرێچییه‌كان خۆش ببن له‌م دۆخه‌دا؟
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت: "به‌شێك له خه‌ڵكی خۆی ده‌ستپێشخه‌ری كردووه، به‌ڵام ئێمه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان وتووه كه پێویست ده‌كات له پێشدا حكومه‌ت خۆی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بكات بۆ ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ی هی حكومه‌تن تا ئێمه‌ش له قۆناغی دووه‌مدا داوا له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه له‌كه‌رتی تایبه‌ت یا خاوه‌ن موڵك و خانووه‌كان تا له‌خه‌ڵك خۆش بن".
هــ. ر
AM:11:44:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 7900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت