بڕیاری نوێ له باره‌ی به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كردنه‌وه‌ی ماركێت و نانه‌واكان ده‌رده‌چێت
وێستگه نیوز ـ
كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی نیسانی 2020، ئه‌و قه‌ده‌غه 48 كاتژمێرییه‌ی هاتوچۆ كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ركردی كردبوو كۆتایی پێبێت و به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوزیش، پێش ئه‌و واده‌یه بڕیاری نوێ ده‌رده‌چێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، له ئێستادا وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و پرسی كردنه‌وه‌ی ماركێت و نانه‌وا و ده‌رمانخانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، بڕیاری پێویستی له باره‌وه بده‌ن.
رۆژی شه‌ممه 4ی نیسانی 2020، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ی بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم راگه‌یاند، بڕیاره‌كه له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆوه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه داخستنی ماركێت و نانه‌واو سه‌موونخانه و ده‌رمانه‌خانه‌كانیش به‌دواداهات و نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی نیسان كۆتایی دێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێش كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كان له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو كردنه‌وه‌ی ماركێت و دوكانه‌كان خاڵ به خاڵ بڵاوده‌كرێنه‌وه.
به‌پێی بڕیارێكی پێشتری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 10ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ك پشووی فه‌رمانگه‌كانیش تا 15ی ئه‌م مانگه‌یه و له 16ی مانگ كۆتایی دێت.
به‌پێی دواین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا 236 كه‌س له هه‌رێم تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ك سێ حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانیش هه‌بووه و 87 نه‌خۆشیش له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ
زۆر سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنامییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆ ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە وبەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان.
هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆ
٦ی نیسانی ٣٠٢٠
هــ. ر
AM:10:54:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 6016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت