دوو بهندكراوی سیاسی كورد ئازاد كران
دوو بهندكراوهكه.. فۆتۆ: ههنگاو
وێستگه نیوز ـ
دوو بەندکراوی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کەوتنە بەر لێبوردنی نەورۆز و لە بەندیخانە ئازاد کران کە یەکێکیان لە پێش دەرگای بەندیخانە و بە هۆی حوکمێکی دیکەوە سەر لەنوێ گەڕێندرایەوە بۆ ناو بەندیخانە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، دوێنێ یهكشهممه 5ی نیسانی 2020، دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی رەحیم مەحموودی ئازەر و بەشیر پیر ماوانە، هەر دوو خەڵکی ئورومیە، کەوتنە بەر لێبوردنی نەورۆز و لە بەندیخانە ئازاد کران.
ههروهك هاتووه: رەحیم مەحموودی ئازەر، تەمەن 22 ساڵ، لە 22ی رەشەمە، لەگەڵ هاوڵاتییەکی بۆکانی بە ناوی مستەفا قادر زەینەب، کە لە ریزی یەکینەکانی پاراستنی گەل بوون، لە شاری حەلەب خۆیان رادەستی هێزەکانی سەربە بەشار ئەسەد کردبوو و ئەو هێزانەش ئەوانیان رادەستی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کردبوو.
ئەو دوو لاوە، لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ئورومیەوە بە سەرۆکایەتیی رەزا نەجیف زادە، هەر کامەیان سزای 11 ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا کە پێنج ساڵ لەو سزایه دەبوا جێبەجێ بکرایە.
رەحیم مەحموودی ئازەر، ماوەی دوو ساڵە بێ ئەوەی مافی مەرەخەسی هەبووبێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیەدا بەند کرابوو. ناوبراو لە پێش دەرگای بەندیخانەی ئورمیە لە سەر حوکمێکی دیکەی کە نۆ مانگە و بە تۆمەتی بەزاندنی نایاسایی سنوور بەسەریدا سەپابوو، سەرلەنوێ گەڕێندراوەتەوە ناو بەندیخانە و ئێستا لە بەندی بەندکراوانی سیاسی راگیراوە.
بەشیر پیر ماوانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ئورومیەدا دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پەکەکە پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ناوبراو بە هۆی ملکەچ بوون بە بڕیاری دادگا سزاکەی بۆ چوار ساڵ کەم کرابۆوە.
هــ. ر
AM:09:31:06/04/2020
ئهم بابهته 3292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت