زورفی وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە گومانیان لە یاسایی بوونی راسپاردنی هەیە
وێستگه نیوزـ
ڕاسپێردراو بۆ پیکهێنانی حکومەتی نوێی عيراق وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە گومانیان لە یاسایی بوونی راسپاردنی هەیە و پهرلهمانیش لیژنەیەک بۆ تاوتوێکرنی کارنامەی کابینەکەی زورفی پێكدههێنێت.
عەدنان زورفی ڕاسپێردراو بۆ پیکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق له لێدوانێكدا وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە گومانیان لە یاسایی بوونی راسپاردنی هەیە و وتی "راسپاردنم دەستورییە و متمانەی سیاسی و پەرلەمانی هەیە"، وتیشی "چاوەڕوانی دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانم، بۆ دەنگدان لەسەر کارنامەی حکومەت و کابینەکەم".
لهلایهكی دیكهوه بەشیر حەداد جیگری سەرۆکی پەرلەمانی عيراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لیژنەیەک بەسەرۆکایەتی یەکێک لە جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان پێکدەهینرێت بۆ تاوتوێکردنی کارنامەی حکومەتەکەی زورفی.
بەوتەی بەشیر حەداد، دوای تاوتوێکردنی کارنامەکە، بڕیار لەسەر بەستنی کۆبونەوەیەکی نائاسایی دەدرێت بۆ پێدانی متمانە بە حکومەتەکەی و رێککەوتن لەسەر میکانیزمی دەنگدان و ئامادەبوونی پەرلەمانتاران.
PM:11:58:05/04/2020
ئهم بابهته 2540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت