ئهمڕۆ شهممه 5ی نیسانی 2020، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبوەوەو رایگەیاند: لەئەگەری درێژنەکردنەوەی 48 کاتژمێرەکەی قەدەغەی ھاتوچۆ، لە سلێمانی پلانێکی گشتگیریان داناوە بۆ رێگەدان بە کردنەوەی بەشێک لەو شوێنانەی کە پەیوەندیدارن بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە.
وتیشی: کارکردنی ئەو شوێنانە تەواو جیاواز دەبێت لە شێوازی کارکردنی پێشوتر و بە رەچاوگرتنی ھەموو رێنماییە تەندروستیەکان و گرتنەبەری چەند رێکارو رێوشوێنێکی گونجاو رێگە بەکارکردنیان دەدرێت.
ئاوات محەمەد دەشڵێت ئەگەر رەوشەکە لەباربێت بەپێی چەند مەرج و رێنماییەکی نوێ کە دواتر بڵاویان دەکەینەوە رێگەبەکردنەوەی بەشێک لە "مارکێت و دەرمانخانەو نانەواو سەمونخانەکان و عەلوە" دەدرێت.
قائیمقامی سلێمانی ھاوڵاتیانیشی دڵنیا كردهوه "ھەموو بڕیارو رێنماییەکان بەڕەچاوكردنی مەترسیی قۆناغەکە دەدرێن و پاراستنی لایەنی تەندروستی خەڵک لە ئاستێکی باڵادا لە بەرچاو دەگیرێت.
سوپاسی پابەندبونی بەرچاوی ھاوڵاتیانی سلێمانیشی كرد بە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستەکان و وتی: بە پابەندبونی ئێوەو مانەوەتان لەماڵەکانتان مەترسییەکانی کۆرۆنا زووتر تێدەپەێنین و نزیکتر دەبینەوە لە ئاسایی بوونەوەی ژیان لە ھەرێمی کوردستان.
PM:10:06:05/04/2020
ئهم بابهته 23320
جار خوێنراوهتهوه