دیارترین سه‌ركرده‌ی شیعه‌كانی عیراق دیداری قائانیی ره‌تكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در دیداری ئیسماعیل قائانی، جێگره‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ره‌تكردوه‌ته‌وه و نامه‌یه‌كیشی بۆ ناردووه كه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌دات.
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عیراق بڕیاربوو ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی نوێی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران چاوی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در بكه‌وێت، به‌ڵام سه‌در بینینی قائانیی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق موقته‌دا سه‌در نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی بۆ قائانی ناردوه و پێی راگه‌یاندوه كه چیتر ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عیراق وه‌رنه‌دات.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه كه نامه‌كه‌ی سه‌در له‌لایه‌ن ئهبودعا عیساوی، راوێژكاری سه‌ربازیی موقته‌دا سه‌در بۆ قائانی ناردوه و پێی راگه‌یاندوه كه زۆر به‌توندی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی پرسی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق ره‌تده‌كاته‌وه.
PM:11:56:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 16312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت