داوای خوێن بۆ توشبوانی تالاسیمای ههولێر دهكرێت
وێستگه نیوزـ
كۆمهڵهی تالاسیمای ههولێر پێویستی بهخوێنه بۆ توشبوانی تالاسیما و بانگهوازێكیشی بۆ ئهو مهبهسته بڵاوكردهوه.
له بانگهوازێكدا کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر رایگهیاندوه: بەهۆی پەتاو ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنی هاونیشتیمانیان لە ماڵەوە، توشبوانی تالاسیمیا و لەم بارودۆخەدا پێوستیمان بەخوێن بەخشینە.
راشیگەیاندوە کە ئەو هاوڵاتیانەی ئامادەیییان تێدایە هاوکاربن بۆ بەردەوامبوونی ژیانی تووشبوان، دەتوانن پەیوەندی بە کۆمەڵەی خوێن بەخشانی کوردستان بکەن لە ڕێگای ئەم ژمارە مۆبایلانە:
٠۷۵٠٤۵۱۲۸۷۷
٠۷۵٠٤٦۵۲۱۲۸
٠۷۵٠۷٤۱۵٤٤۵
كۆمهڵهی ناوبراو راشیگهیاندوه كه ئهو كهسانه کێشەی هاتوچۆیان نابێت، لەبەر ئەوەی بەئۆتۆمبێلی تایبەت دەگوازرێنەوە بۆ بەخشینی خوێن و گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان.
PM:10:28:28/03/2020
ئهم بابهته 2768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت