كۆمپانیای ئای کیو، 10 رۆژ ئینته‌رنێت بۆ به‌كارهێنه‌رانی دەکات به خۆڕایی
وێستگه نیوز-
كۆمپانیای IQ Online لە شاری سلێمانی بڕیاریدا 10 رۆژ ئینتەرنێت بۆ بەشداربوەکانی بەبێ بەرامبەر دابین بکات.
كۆمپانیای ناوبراو رایگەیاندوه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ مانه‌وه له ماڵه‌وه و لەبەر خراپی دۆخی ئابوری، كۆمپانیاكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای كوردتێڵ بڕیاریاندا ماوەی 10 رۆژ ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر بە بەشداربوەكانی بدات.
كۆمپانیاكه شێوازی وه‌رگرتنی ئه‌و 10 رۆژ ئینته‌رنێته بێ به‌رامبه‌ره‌ی رونكردوه‌ته‌وه و رێنمایی به‌شداربوانی كردوه كه سه‌ره‌تا بچنه سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به كۆمپانیاكه و دواتر كلیكی OK بكه بۆ به‌شداریكرد و به‌و كاره‌ش به‌شداربوو ده‌بێته خاوه‌نی 10 رۆژ ئینته‌رنێتی بێ به‌رامبه‌ر.
PM:09:39:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت