٢٠ سەربازی ناتۆ تووشی کۆرۆنا بوون



وێستگە نیوز- 
هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی " ناتۆ" رایگەیاند، لانیکەم ٢٠ سەربازی هاوپەیمانێتیەکە لە وڵاتی لیتوانیا تووشی کۆرۆنا بوون. 

ماڵپەڕی هەواڵی لیتوانی لە زاری ئیڤیێرت یان داییلس، وتەبێژی کەتیبەی هێزی پیادەی هاوپەیمانی ناتۆ لە لیتوانیا گواستوویەتیەوە، ١٠ سەربازی ناو کەتیبەکە تووشی کۆرۆنا بوون و پشکنینی پشتڕاستکراوەیان گەڕاوەتەوە،چەند حاڵەتێکی دیکەی توشبوونیش هەیە کە کۆی گشتی دەگاتە ٢٠ کەس. 

وتەبێژەکە راشیگەیاندووە، دوو لە سەربازە توشبووەکان هۆڵەندین و گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان، بەڵام ناسنامەی سەربازە توشبووەکانی دیکەی ئاشکرا نەکردووە. 


PM:05:58:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت