ئێران : ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٣٠ هەزار کەس
وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، ٢٩ هەزار و ٤٠٦ کەس لە وڵاتەکەی تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٢٣٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کیانوش جهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٣٨٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆی توشبووانی کۆرۆنا تا ئێستا ١٠ هەزار و ٤٥٧ کەس چاکبوونەتەوە.
PM:05:15:26/03/2020
ئهم بابهته 2596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت