مامۆستایانی سەربەخۆ لەبارەی دواکەوتنی مووچەکانیان هۆشدارییەکی توند دەدەن



وێستگە نیوز- 

دەستەی سەربەخۆ لە راگەیەندراوێکدا هەڵوێستی توند لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە دەنوێنن و داوای دەستبەجێ خەرجکردنی مووچەکانیان دەکەن. 

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی مامۆستایانی سەربەخۆ چەند داواکارییەکی خستووەتەڕوو لە یەکەم داواکاریدا هاتووە، " دەستبەجێ خەرجکردنی مووچەی دواکەوتووی مانگی ١٢ ی ساڵی رابردوو". 

لە داوایەکی دیکەشدا دەڵێن، " خەرجکردنی مووچەی مانگی ١ لە سەرەتای مانگی ٤ دا". 


دەستەی مامۆستایانی سەربەخۆ هۆشداری توندیش دەدەن لە ئەگەری دەستکاریکردنەوەو زیاتر دواکەوتنی مووچە و دەڵێن، " بەرپرسیاری دەخەینە ئەستۆی لایەنی بەرپرس". 


PM:03:21:25/03/2020






ئه‌م بابه‌ته 17712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت