لە زەمەنی کۆرۆناشدا جوانی و کەشخەییەکەی لەدەستنەداوە



وێستگە نیوز- 

خانمە سەرۆکی وڵاتی سلۆڤاکیا، زوزانا کابوتۆڤا، بە دەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی لەچەند مەراسیمێکی پشتیوانی رووبەڕوبوونەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا سەرنجی خەڵکێکی زۆری بۆ خۆی راکێشا و دەوترێت " سەرۆک لە زەمەنی کۆرۆناشدا جوانی و کەشخەییەکەی لەدەستنەداوە". 

لەناو تۆڕە کۆمەڵاتیەکانی وڵاتەکەی و بەشێک لە جیهانیشدا سێ وێنەی ئەم خانمە سەرۆکە بڵاوکراونەتەوەو سەرنج خراوەتە سەر کەشخەیەکەی. لە دەرکەوتنەکانیدا زوزانا کابوتۆڤا رەنگی عەزییەکانی و دەمامکەکانی هەمان رەنگ پۆشیوە لەگەڵ دەستکێشی رەش کە سەرنجڕاکێشیەکی زۆری پێبەخشیوە. 

بەپێی دوا ئاماری بەرپرسانی تەندروستی وڵاتی سلۆڤاکیا تەنها یەک کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بووەو سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، پیاوێکی ٥٦ ساڵي و لەئێستادا لەژێر چاودێریدایە و چارەسەر وەردەگرێت. 


PM:01:24:25/03/2020








ئه‌م بابه‌ته 7820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو