نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیسپانیا ئاهه‌نگی بۆ چاكبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م توشبووی كۆرۆنا گێڕا
وێستگه نیوزـ
چه‌پڵه‌ی پزیشك و كارمه‌ندان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كاتیی ناو شاری مه‌درید ده‌نگی دایه‌وه به‌بۆنه‌ی چاكبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
نه‌خۆشخانه‌كه له به‌شێكی هۆڵی نمایشه‌كان له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا دانراوه و له‌وێ یه‌كه‌م حاڵه‌تی چاكبونه‌وه به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و نه‌خۆشه‌كه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه.
كچه پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌كه رایگه‌یاندوه كه زۆر خۆشحاڵن به‌وه‌ی توانیویانه نه‌خۆشه‌كان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكه‌نه‌وه، ئه‌مه وه‌ك هیوایه‌ك وایه بۆ سه‌رجه‌م توشبووان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
له ئیسپانیا دوو هه‌زار و 696 كه‌س به كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه و 39 هه‌زار و 673ی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
AM:09:45:25/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت