ژماره‌ی‌ مردن و تووشبون له‌ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی‌ كتوپڕ زیادی‌ كرد




وێستگه‌ نیوز-

له‌وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا 114 كه‌سی‌ تر به‌هۆی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداو به‌مه‌ش ژماره‌ی‌ مردن له‌ 123 كه‌سه‌وه‌ خێرا به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 237 حاڵه‌ت.

به‌پێی‌ ئاماره‌ نوێكانی‌ ئه‌و ووڵاته‌ له‌ئێستادا ئه‌ڵمانیا چواره‌م ووڵاته‌ كه‌زۆرترین تووشبووی‌ په‌تای‌ كۆڤید 19ی‌ هه‌یه‌ كه‌بریتییه‌ له‌ 29 هه‌زارو 56 كه‌س.
 
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان 380 هەزار کەسی تێپەڕاند، تاوەکو ئێستا 16 هەزار و 558 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە. 

به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ئاماری‌ گیان له‌ده‌ستدان له‌ئه‌ڵمانیا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر  دەرکەوت هەڵگری کۆرۆنایە، کەرەنتین کرا.
 
میدیای ئەڵمانی بڵاویان کردووەتەوە، ئەو پزیشکەی کە کۆرۆنای هەبووە، ڤاکسینی بە ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا داوە هه‌ر له‌وه‌یشه‌وه‌ بۆی‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.
 
ئێستا تیمە پزیشکیییەکان چاودێری تەندروستیی راوێژکاری ئەڵمانیا دەکەن کە تەمەنی 65 ساڵی تێپەڕاندووە. ئەمە لەکاتێکدا تەندروستی جیهانی دەڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری بەسەر کەسانی بەتەمەن و خاوەن نەخۆشی درێژخایەن زیاترە.
 
مێرکل لە 17ـی ئاداری 1954 لە هامبۆرگ لەدایکبووە، پێشتر بەهۆی کێشەی تەندروستی لە سێ کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی جەستەی لەرزیوە و نەیتوانیوە کۆنترۆڵی خۆی بکات.
 
دوای ئەو کێشە تەندروستییانە مێرکل گوتوویەتی "بە ئاوخواردنەوە" چاکدەبێت.
 






AM:09:18:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 11168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت