وەزیری بەرگری ئەمریکا باس لە کاریگەری کۆرۆنا لەسەر سوپای وڵاتەکەی دەکات
مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا
وێستگە نیوز-
وەزیری بەرگری ئەمریکا باس لە کاریگەری کۆرۆنا لەسەر سوپای وڵاتەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت، " کاریگەرییەکان بەشێوەیەکی دیاریکراون لەسەر پلەی ئامادەیی سوپای ئەمریکا".
مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر سوپای وڵاتەکەی وتی، " کاریگەرییەکە بەشێوەیەکی زۆر دیاریکراوە لەسەر ئاستی توانا سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا".
ئیسپەر جەختی لەوەش کردەوە، " لەگەڵ ئەو کاریگەرییەشدا وەزارەتی بەرگری بە هەموو شێوەیەک بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرک و پرۆسەیەک ئامادەیە".
PM:08:45:23/03/2020
ئهم بابهته 4000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت