عیراق.. 19 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند لە ئەنجامی 106 پشكنینی نوێدا 19 یان دەركەوتووە كە كۆرۆنایان بووە.

بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عیراق پێنج حاڵەت لە رەسافە تۆماركراوە، وتیشی: حاڵەتێكیش لە كەرخ تۆماركراوە، هەروەها دوو حاڵەتی دیكە لە نەجەف و دوانی دیكە لە شاری پزیشكی تۆماركراون، هەریەكە لە كەربەلا و موسەنا و هەولێر حاڵەتێكیان تۆماركراوە و شەشیش لە سلێمانی.

لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە لە كەرخ، سێ حاڵەتی مردنیش لە شاری پزیشكی شاری بەغدا تۆماركراوە.

بەو جۆرە تا ئێستا 233 حاڵەت تۆماركراوە، 20 كەس گیانیان لە دەستداوە و 57 چاك بوونەتەوە.
 

 


PM:01:52:22/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت