چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی F16 داعشیان له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین بۆردومان كرد


وێستگه‌ نیوزـ

چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی F16ی عیراق چه‌كدارانی داعشیان له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین بۆردومان كرد و مۆڵگه‌یه‌كیان خاپوور كردن و ژماره‌یه‌كیشیان لێ كوشتن.

فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ی ئازاری 2020 رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌كان چه‌كدارانی داعشیان له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین له‌ناو مۆڵگه‌یه‌كدا كردووه‌ته‌ ئامانج.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق ئاشكرایكرد بۆردومانه‌كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی F16ی عیراق ئه‌نجامدراوه‌ و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی ناو مۆڵگه‌كه‌ كوژراون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌دوای شكستهێنان به‌ رَێكخراوی داعش و رزگاركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق له‌ ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ساڵی 2017، ناوبه‌ناو پاشماوه‌كانی داعش هێرش و په‌لامار بۆسه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێاق ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


PM:03:39:21/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت