واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتای پێشمه‌رگه دیاری كرا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه 22و دووشه‌ممه 23ی ئازاری 2020، مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی ئازاری 2020، وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گۆڕانكاری له خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2019دا كرد و مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆی پێشخت، به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێم له پشوودان.
هــ. ر
PM:08:35:18/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 7292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت