عیراق: 43 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگە نیوز-
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا 164 كەس لە وڵاتەكەیان تووشی كۆرۆنا بوون و 43 توشبووش چاكبوونەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، كە 164 هاوڵاتی وڵاتەكەیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 12 كەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاشكراشیكرد، كە تا ئێستا 43 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان چاكبوونەتەوە.

بەهۆی كۆرۆناوە لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراق قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەنراوە و لە ئەمڕۆوە بەتەواوی خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە هەرێمی كوردستانیش 38 حاڵەتی كۆرۆنا تۆماركراوە و یەك كەس گیانی لەدەستداوە و نۆ كەسیش چاكبوونەتەوە.

هەر ئەمڕۆش وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان قەدەغەكردنی هاتووچۆی بۆ پێنج رۆژی دیكە درێژكردەوە.

رۆژی 13ی ئەم مانگە وەزیری ناوخۆی هەرێم بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆی دەركرد بۆ ماوەی 48 كاتژمێر، دواتر لە لە رۆژی 15ی ئەم مانگە هەمان وەزیر قەدەغەی هاتووچۆی بۆ 72 كاتژمێری دیكە درێژكردەوە.

لە تەواوی جیهان 208 هەزار و 185 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هەشت هەزار و 272 كەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 82 هەزار و 902 كەسیش چاكبوونەتەوە.


هــ. ر


PM:06:35:18/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 4004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت