وەزارەتی تەندروستی عیراق 6 حاڵەتی نوێی توشبونی بە كۆرۆنای راگەیاند


وێستگەنیوز-

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، كە ئەمشەو دووشەممە (16ی ئازاری 2020) رایگەیاندووە، تێیدا هاتووە "پشكنین بۆ 145 حاڵەتی گومانلێكراوی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوە، تێیدا دەركەوتوە شەش كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون".

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماژەی بەوەشداوە "لەو شەش كەسە، دوو حاڵەتیان لەناوچەی كەرخ لە بەغداد و حاڵەتێك لەناوچەی مەدینە توب لە بەغداد و حاڵەتێك لەدیوانیە و دوو حاڵەت لەنەجەف تۆماركراوە، كەسێكیش لەو تووشبوانە گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "كۆی ژمارەی توشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتوەتە 133 حاڵەت، ئەمە جگەلەوەی 32 توشبوو ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە و چاكبونەتەوە، جگەلەوەش 10 حاڵەتی گیانلەدەستان تۆماركراوە".


PM:09:42:16/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو