خۆپیشاندان لە عیراق دەستیپێکردەوە و ماڵی پارێزگارێک سوتێندرا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و خۆپیشانده‌رانی پارێزگای زیقار كه‌وتنه‌وه ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و میوانخانه و ماڵی پارێزگاریان سوتاند.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌مشه‌وی خۆپیشانده‌رانی پارێزگای زیقاری بڵاوكرده‌وه كه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵ و میوانخانه‌ی پارێزگار و سوتاندویانه.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكرایكردوه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی عادل ده‌خیلی، پارێزگاری زیقار بۆ پۆسته‌كه‌ی، خۆپیشانده‌رانی توڕه كردوه‌و و به‌هۆیه‌شه‌وه هێرشیان بۆ ماڵه‌كه‌ی كردوه و ئاگریان تێبه‌رداوه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوه‌وه خۆپیشاندان له عیراق دژی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات سه‌ریهه‌ڵدا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 500 كه‌س كوژران و 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
له‌پای ناڕه‌زاییه‌كان عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی له‌كاركێشایه‌و و دواتر محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپێردرا، عه‌لاوی حكومه‌تی بۆ پێكنه‌هێنرا و نه‌یتوانی لایه‌نه سیاسییه‌كان رازی بكات، ئه‌ویش له ئه‌ركی راسپاردن كشایه‌وه و ئێستا عیراق به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێت بیكاته سه‌رۆك وه‌زیران كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بێت.
PM:09:40:16/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت