لەسەر ماتۆڕ کەوتە خوارەوە

‌نیلی کەریم


وێستگە نیوز- 
هونەرمەندی میسڕی نیلی کەریم لەکاتی تۆمارکردنی گرتەیەکی فیلمە نوێیەکەیدا لەسەر ماتۆڕ کەوتە خوارەوە. 

لە ئێستادا نیلی کەریم و چەند ئەستێرەیەکی دیکە کار بۆ بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی " ١٠٠ وش " دەکەن کە بڕیاروایە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لەسەر شاشەکان پەخش بکرێت. 

لەکاتی تۆمارکردنی یەکێک لە گرتەکاندا نیلی کەریم لەسەر ماتۆڕ دەکەوێتە خوارەوەو زیانێکی زۆر بە قاچی دەگات، کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمەکەش ڤیدیۆی ساتی کەوتنەکەی لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردووەتەوە. 

لە دیمەنەکەدا نیلی کەریم لە پشتەوەی هونەرمەند ئیسلام ئیبراهیمەوە دانیشتووەو لەوکاتەی دەیانەوێت دیمەنێک تۆمار بکەن ماتۆڕەکە دەکەوێت و نیلی کەریم دەکەوێتە خوارەوە. 

دوای رووداوەکە راستەوخۆ نیلی کەریم گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، پزیشکەکەشی پێی راگەیاندووە پێویستە دوو هەفتە لەسەر جێگا بمێنێتەوەو نەچێتە دەرەوە تا بە تەواوی چاک دەبێتەوە. 


ش . ر 




PM:04:54:14/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 11844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت