ڤیدیۆ.. ئوم کلسوم گەڕایەوە سەر شانۆی گۆرانی وتن



وێستگە نیوز- 
دوای ٤٥ ساڵ لە مردنی ئوم کلسوم گەڕایەوە سەر شانۆی گۆرانی وتن ئەوەش دوای ئەوەی تەکنیکی هۆلۆگرام لەسەر شانۆی گەورەی ئۆپێرای میسر بەکارهێنرا. 

تەکنیکی هۆلۆگرام ئوم کلسوم-ی بەشێوەی سێ ڕەهەندی پیشانی ئامادەبووان دا لەکاتێکدا گۆرانی " حيرت قلبي معاك" ی دەوتەوە. 

لە ئاهەنگەکەدا چەندین باڵیۆزانای وڵاتانی عەرەبی بیانی ئامادەی بوون، هاوکات وەزیری رۆشنبیری میسڕیش ئامادەی بوو. 

ئیناس عەبدولدائیم، خانمە وەزیری رۆشنبیری میسر وتی، " ئەم داهێنان و تەکنیکە نوێیە بۆ زیندووهێشتنەوەی پێشەنگەکانی هونەر و تیشکخستنە سەر کارە ناوازەکانیانە". 

بۆ یەکەم جار تەکنیکی هۆڵۆگرام لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە وڵاتانی عەرەبیدا لە دووبەی بەکارهات کە لەو کاتەدا کۆنسێرتێک بە بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە بۆ ئوم کلسم ئەنجامدرا. 

تەکنیکی هۆڵۆگرام تەکنیکی پیشاندانی وێنەی سێ رەهەندی کەسێکە بەشێوەی ڤیدیۆیی. 


ش . ر 


PM:04:12:08/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 23912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت