پیاوێک لە ترسی کۆرۆنا ژنەکەی لە حەمامدا بەندکرد



وێستگە نیوز- 
پیاوێکی خەڵکی لیتوانیا لە ترسی ئەوەی ژنەکەی تووشی کۆرۆنا بووبێت لە حەمامدا بەندی کرد تا ئەوکاتەی پۆلیسی ئاگادار کردەوە. 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، پیاوێکی لیتوانی دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بینیوە کە چاوی بە هاوڕێیەکی کەوتووە کە لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە ڕاستەوخۆ لە ترسدا هاوسەرەکەی لە حەمامی ماڵەکەیاندا بەند کردووە و پەیوەندی بە پۆلیسی شارەکەوە کردووە. 

پیاوەکە وتوویەتی، " ژنەکەم دوای ئەوە بەند کردووە کە قسەم لەگەڵ پۆلیس کردووە و داوای هاوکاریم کردووە کە چۆن خۆم لە کۆرۆنا بپارێزم". 

پیاوەکە بەهۆی ئەو کارەوە دەستگیر نەکراوەو ژنەکەشی داوای لەسەر تۆمار نەکردووە، هەروەها ژنەکە ڕازی بوە بەوەی بچێتە پشکنین بەڵام دوای پشکنین دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا نەبووە، 

تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا زیاتر لە ٩٠ هەزار کەسی تووش کردووەو زیاتر لە سێ هەزار لە زیاتر لە وڵاتی دونیا بە ڤایرۆسەکە مردوون. 


PM:11:34:03/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 5940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت