مەسرور بارزانی ئەمڕۆ سەردانی ئوردن دەكات

‌مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێستگە نیوز-
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵا کۆدەبێتەوە.

بە پێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی حكومەت "ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/3/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بە بانگهێشتێکی فەرمی، سەردانی ئوردن دەکات و لە گەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دەکرێت".

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتووە لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە .

د.ح
 


PM:12:25:01/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 4708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو