لەعەنکاوە و کەسنەزان چەند ئامێرێکی هەڵکەندنی بیری ئاو دەستی بەسەرداگیرا



وێستگە نیوز- 
قایمقامی هەولێر ڕایگەاند، هێزی زێرەڤانی سەر بەلیژنەی زێدەرۆکانی  پارێزگای هەولێر، لەسنووری هەردوو ناحییەی عەنکاوە و کەسنەزان، دەستیان بەسەر چەند ئامێرێكی هەڵكەندنی بیری ئاو داگرت.

نەبەزعەبدولحەمید قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند، "هێزى زێرەڤانی سەر بە لێژنەى نەهێشتنی زێدەڕۆیی پارێزگای هەولێر، لەسنوری هەردوو ناحییەی عەنکاوە و کەسنەزان دەستیان گرتووە بەسەر (2) دوو ئامێری (پایل) بۆ هەڵکەندنی بیری ئاو، کە بەشێوەیەکی نایاسایی بیری ئاویان لێداوە، دوای دەست بەسەرداگرتنی ئامێرەکانیش ڕاستەوخۆ ئامێرەکانمان داوەتە کارگەی شیشی هەولێر و ئیجرائەتی یاساییش لەبەرامبەر خاوەنەکانیان دەگرینەبەر".

قایمقامی هەولێر وتیشی، "بەردەوامین لە ڕێگریكردنی لە دیاردەی هەڵكەندنی بیری ئاو، هەڵكەندنی بیری ئاو یەكێكە لەو دیاردانەی مەترسییەكی زۆری هەیە لەسەر كەمبوونەوە و نەمانی ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی، بۆیە لە ئێستادا بۆ ڕێگەگرتن لەو دیاردەیە، هەڵكەندن و لێدانی بیری ئاو قەدەغە كراوە".


PM:10:58:28/02/2020












ئه‌م بابه‌ته 2968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو