ئەردۆغان و ترەمپ پرسی ئیدلیبیان تاوتوێ کرد
کۆبوونەوەیەکی پێشتری ئەردۆجان و ترەمپ
وێستگە نیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٠ ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامدا
ماڵپەڕی ئەنادۆڵو بڵاویکردەوە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ، تاوتوێی پرسەکانی پەیوەندیدار بە هەردوو و|ڵات و دواپێشھاتەکانی ئیدلب و پرسەکانی ناوچەکە کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕ تورکیەکە، ھەروەھا ئەردۆغان و ترەمپ ھاوڕابوون لەسەر پرسی دەستبەجێ ھاویشتنی ھەنگاوی زیاتر لەبارەی راگرتنی کارەساتی گەورەی مرۆیی لە ئیدلب.
PM:08:51:28/02/2020
ئهم بابهته 1504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت