دەزگای تەندروستی پێشمەرگە: نەخۆشاخەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دروست دەکەین
وێستگە نیوز-تانیا کفری
بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێسمەرگە ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بە هەموو ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و هەرچی پێویست بێت ئەنجامیدەدەن.
شەماڵ جەبار، بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بە وێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند، لە ئێستاشدا سەرقاڵی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ٣٠ تەختین لە شاری سلێمانی کە سەر بە دەزگای تەندروستی پێشمەرگەیە پرۆژەکە بە هاوکاری چەند خێرخوازێک جێبەجێ دەکرێت .
وتیشی، "کارەکە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا تەواو دەبێت و زۆربەی پێداویستیەکان لەخۆی دەگرێت، هەم بۆ ئەوانەی کە گومان دەکرێت توشبووبن، هەروەها بۆ ئەوانەش کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەبارەی سەردانەکەیان بۆ گەرمیان شەماڵ جەبار وتی، " رۆژی دووشەمەش لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان باس لە مایکانیزمی کارکردن و چۆنێتی هاوکاریکردنی ئێمە دەکرێت بۆ ئیدارەی گەرمیان و تەندروستی گەرمیان".
هەروەها ئاماژەی بوە کرد، "ڕەنگە لە گەرمیان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکاندا شوێنێکی جیاکەرەوە دروستبکەین ، لە ئێستادا شوێنەکە دیارینەکراوە، شوێنەکە هەڵدەبژێرین و دەست بە کارەکان دەکەین".
PM:06:07:28/02/2020
ئهم بابهته 1744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت