تەندروستی عیراق: تا ئێستا شەش حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکراوە



وێستگە نیوز- 
وەزارەتی تەندروستی دوایین ئاماری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە عیراق بڵاوکردەوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا شەش کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە، "دوێنێ پێنجشەممە كەسێك لە بەغدا-ی پایتەخت و هاوڵاتیەكی دیكە لە پارێزگای كەركوك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتون، لەكاتێكدا پێشتر لە لە كەركوك چوار حاڵەتی توشبون هەبوە، بەڵام توشبوەكەی بەغدا یەكەمین حاڵەتە لەو پارێزگایەدا".

ڕاشیگەیاندووە، "تا ئێستا رێژەی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق گەیشتوەتە شەش حاڵەت و وەزارەتی تەندروستی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە رێكاری تەواویان گرتوەتەبەر بۆ جیاكردنەوەی ئەو حاڵەتانە و ئەنجامدانی چارەسەر بۆیان".

ئاماژە بەوەش کراوە، "بە وردی چاودێری دۆخی تەندروستی توشبوان دەكەین و چاوەڕێی زو چاكبونەوەیان دەكەین"، داواشیان لە سەرجەم هاوڵاتیان كردوە بە هەمو شێوەیەك پابەندبن بە رێنماییە فەرمییەكانەوە بۆ خۆپاراستن لە توشبون بەو پەتایەی لە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهاندا تەشەنەی سەندوە.


PM:05:32:28/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 16340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت