له دوو ناوچه‌ی عیراق چالاكوانێك و سه‌رۆك هۆزێك به چه‌قۆ كوژران
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری دیوانیه چالاكوانێكی مه‌ده‌نی و له شاری ناسریه‌ش سه‌رۆك هۆزێك كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هاوڵاتییه‌كیان به‌ناوی عه‌بدولعه‌زیم سوادی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له قه‌زای غهماسی سه‌ربه شاری دیوانیه به چه‌قۆ كوشتووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه كوژراوه‌كه فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده بووه و یه‌كێكیش بووه له چالاكوانه‌كانی خۆپیشاندانی شاره‌كه، پۆلیسیش رایگه‌یاندوه كه كوشتنی ئه‌و چالاكوانه كێشه‌ی شه‌خسی بووه و په‌یوه‌ندیی به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری ناسریه، چه‌نج كه‌سێكی دیكه چونه‌ته‌سه‌ر ماڵی سه‌رۆك هۆزی ئال ئهحیم له قه‌زای قه‌لعه سوكه‌ر و خۆی و ژنه‌كه‌یان به چه‌قۆ كوشتوه.
PM:03:43:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت