چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی تێنه‌په‌ڕێت؟
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕێكی یاسایی رونیده‌كاته‌وه سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌توانێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كوتله‌ی زۆرینه، كاندیدێكی دیكه راسپێرێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان محه‌مه‌د عه‌لاوی تێنه‌په‌ڕێت.
تارق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی عیراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌رووی ده‌ستورییه‌وه د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌توانێت بڕگه‌ی 5 له مادده‌ی 76 له ده‌ستوری عیراق جێبه‌جێ بكات و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كوتله‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان كاندیدێكی دیكه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران راسپێرێت.
وتیشی: ئه‌مه كاتێك ده‌بێت زۆربه‌ی كوتله‌كانی شیعه و سوننه و كورد ده‌نگ به محه‌مه‌د عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نه‌ده‌ن و له په‌رله‌مان تێی نه‌په‌ڕێنن.
بڕیاربوو دوێنێ پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه و ده‌نگ به تێپه‌ڕاندنی محه‌مه‌د عه‌لاوی بدات، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه كۆبونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
PM:03:22:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت