كۆرۆنا زه‌فه‌ری به یه‌كه‌م سه‌رۆك وڵاتی جیهان برد
وێستگه نیوزـ
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له چین، سه‌رۆكی مه‌نگۆلیا خرایه دابڕان و چاودێریی تا بزانرێت له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا توشی كۆرۆنا بووه یان نا.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، خالتما باتۆلگا، سەرۆکی مەنگۆلیا دوای یەک رۆژ لە سەردانیکردنی چین و چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئەو وڵاتە، لەگەڵ وه‌فدێكی وڵاتەکەیدا خراونەتە ژێر دابڕانی پزیشكی و چاودێریی ورده‌وه تا بزانرێت لە توشبوونیان بە کۆرۆنا یان نا.
به‌پێی میدیاكان باتۆلگا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئۆلان باتۆر-ی پایته‌ختی مه‌نگۆلیا كراوه و وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی ئیداره‌ی باری له‌ناكاو و به‌رپرسانی دیكه‌ش خراونه‌ته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پزیشكیی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە 40 وڵاتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە و تائێستا دوو هه‌زار و 800 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستاوه و توشبووانیش 82 هەزار کەسە و 36 هه‌زاریش له ڤایرۆسه‌كه رزگاریان بووه و چاك بونه‌ته‌وه.
PM:02:23:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 22476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت