سكرتێر‌و جێگری سكرتێر و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی هه‌ڵدەبژێردرێن
وێستگە نیوز-
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نییشتمانیی كوردستان كۆتایی هات و بڕیاردرا رۆژی شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سكرتێر‌و جێگری سكرتێر و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرێن.
ماڵپەڕی PUKmedia ی بڵاویکردەوە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ تاتوێكردنی دواپێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر ناوخۆ و په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی حزب كۆتایی هات .
ئاماژەی بەوەش کردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه رۆژی شه‌ممه، سكرتێر‌و جێگری سكرتێر و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژێردرێن.
PM:06:26:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت