كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە فەرمی دواخرا
وێستگە نیوز-تانيا كفري
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر كابينەی محەمەد تۆفیق عەلاوی دواخرا و بڕیارە شەممە یان یەكشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
شێركۆ میروەیس پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد كە نیسابی یاسایی پەرلەمانتاران تەواو نییە لەبەر ئەوە كۆبوونەوەكە دواخراوە.
ئاشكراشیكرد كە فراكسیۆنە كوردستانییەكان یەكدەنگن و بە یەكەوە وتوێژیان لەسەر ئەوە كردووە تا چەند عەلاوی ئامادەیە مافە دەستورییەكانی حكومەتی هەرێم و كورد بدات، بەڵام پێشبینییەكان لە ئاستی پێویستدا نین.
شێركۆ میروەیس ئاشكرایكرد كە جگە لە كورد بەشێكی زۆر لە سوونەكان و شیعەكانیش بە كابینەكەی عەلاوی رازی نین و بەشداریی كۆوبوونەوەكەیان نەكرد و بۆ شەممە و یەكشەممەی داهاتوو دانیشتنەكە دوا دەخرێت.
بە پێی سەرچاوەیەكی عیراقی حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەیەوێت كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران یەكشەممە بێت بەڵام عەلاوی داوایكردووە شەممە كۆبوونەوەكە بەڕێوە بچێت.
PM:05:06:27/02/2020
ئهم بابهته 2476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت