په‌رله‌مانتارێكی كورد: پێناچێت به‌بێ كورد و سوننه‌ ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی بدرێت

‌پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆدەبنەوە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی پێکهێنانی کابینەکەی عه‌للاوی كۆده‌بنه‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕوو.


سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر 12و نیوی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ عه‌للاوی كۆده‌بنه‌وه‌.

وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاره‌ كاتژمێر یه‌ك ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پێناچێت له‌و واده‌یه‌ به‌ڕێوه‌بچێت".

په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو به‌بێ كورد و سوننه‌، كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی متمانه‌ی پێ بدێت، له‌و رووه‌وه‌ وتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ پرسی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان شیعه‌كان به‌ته‌نیا بڕیاره‌كه‌یان دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، پێناچێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ له‌ پرسێكی گرنگی وه‌ك متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی حكومه‌تی عیراق دووباره‌ی بكه‌نه‌وه‌".

بڕیاره‌ كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ی شوباتی 2020، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات بۆ پێدانی متمانه‌، به‌ڵام هێشتا كورد و سووننه‌و به‌شێك له‌ شیعه‌كان ئاماده‌نین ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ بده‌ن، تا كاندیده‌كانیان به‌ ره‌زامه‌ندی خۆیان بۆ دانه‌نرێت.


PM:12:03:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو