وارماوە.. له رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە..
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له رووداوێكی هاتوچۆِدا له‌سه‌ر رێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان وارماوه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
كارزان مه‌جید، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی شوباتی 2020، لەسەر رێگای دەربەندیخان- وارماوا لە نزیک گوندی میرەدێ رووداوێکی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان روویدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: به كه به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه دوو هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و كه‌سێكی تریش بریندار بووه، كه هه‌رسێكیان سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری هیۆنداكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه به ئاراسته‌ی جیاواز رۆیشتون، ئۆتۆمبێلی جۆری هیۆندای تێپه‌ڕاندنی ئه‌نجامداوه‌و چووه‌ته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر.
له‌ئێستاشدا شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
هــ. ر
AM:11:00:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت