نوێترین زانیاری له باره‌ی متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن بۆ پرسی متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی، به‌ڵام نازانرێت ده‌نگی پێده‌ده‌ین یان نا.
سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئه‌وانه‌ی لێره‌بوون به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ن تایبه‌ت به پرسی متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی.
شوشكه‌یی وتیشی: "ره‌ئیه‌ك هه‌یه كه ئه‌مڕۆ ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بده‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵات ناكرێت بێ حكومه‌ت بێت و پاشاگه‌ردانی ده‌خولقێنێت، به‌ڵام تا نه‌چینه به‌غدا و فراكسیۆنه كوردییه‌كان كۆنه‌بینه‌وه نازانین چی ده‌كه‌ین".
به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، محەمەد عەلاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت بە فراكسیۆنە كوردییەكانی راگەیاندووە كە وەزارەتێكی دیكە بۆ كورد زیاد دەكات بە ناوی وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان، به‌ڵام هێشتا نازانن به‌ركێ ده‌كه‌وێت و كاندیده‌كه‌ی كێ ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ره‌نگه له دوو رۆژی رابردوودا یه‌كلا ببێته‌وه.
بڕیاره كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی شوباتی 2020، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات بۆ پێدانی متمانه، به‌ڵام هێشتا كورد و سووننه‌و به‌شێك له شیعه‌كان ئاماده‌نین ده‌نگ به كابینه‌كه بده‌ن، تا كاندیده‌كانیان به ره‌زامه‌ندی خۆیان بۆ دانه‌نرێت.
AM:09:44:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت