سعودیە گەشتی عەمرەی ئەو وڵاتانەی راگرت کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تیادا بڵاوبووەتەوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
دەوڵەتی سعودیە گەشتی عەمرەی هاوڵاتیانی هەموو ئەو وڵاتانەی راگرت کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تیادا بڵاوبووەتەوە.


وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، راگرتنی گەشتی عەمرە بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەیان تیادا بڵاوبووەتەوە کاتییە، بەڵام ماوەیەکی نادیارە.

راشیگەیاند، گەشتکردن بۆ مزگەوتی پێغەمبەریش لە شاری مەدینە قەدەغەکراوە.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە دیارینەکرد کە ئەم بڕیارە بە دیاریکراوی هاوڵاتیانی کام وڵاتانە دەگرێتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا، کە دواتر وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەیان تیادا بڵاوبووەتەوە دیاری دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سعودیە تۆمارنەکراوە، بەڵام زۆربەی وڵاتە دراوسێکانی گرتووەتەوە.

ساڵانە بەهۆی مەراسیمی حەج و عەمرەوە، کە دوو مەراسیمی ئایینی ئیسلامن، ملیۆنان گەشتیار لە سەرانسەری دنیاوە روو دەکاتە سعودیە.

ڤایرۆسی کۆرۆنای 2019 سەرەتا لە شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و لە ئێستادا لە زیاتر لە 30 وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە.


AM:08:45:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 5312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو