وه‌زیرێك له كاندیدكردن پاشگه‌زبووه و نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عه‌لاوی كرد
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له‌و وه‌زیرانه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، بۆ كابینه‌كه‌ی كاندیدی كردووه و ناوی له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، داوای لێبوردنی كرد و نایه‌وێت بچێته كابینه‌كه‌ی عه‌لاوییه‌وه.
خالید بەتال نەجم جغێفی، یه‌كێك بوو له كاندیدانه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عییراق بۆ پۆستی وەزیری پلاندانان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا كاندیدی كردبوو، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی له میدیاكانی عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه جغێفی نایه‌وێت بچێته كابینه‌كه‌وه و له كاندیدكردنی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
جغێفی نوسراوه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردرا و كردوه و تیایدا ده‌ڵێت :"به سوپاسه‌وه كه ئێمه‌تان بۆ ئه‌م ئه‌ركه راسپاردووه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ئه‌ركه‌كه‌م بۆ بنیادنانه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌نبار كه ده‌ستی تێكده‌ری داعش تێكی داوه، داوای لێبوردن ده‌كه‌ن له كاندید كردنم بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی پلاندانان".
كاندیده‌كه‌ی عه‌لاوی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی شوباتی 2020، وه‌ك سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نبار واژووی نوسراوه‌كه‌ی كردوه و ئاراسته‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كردووه.
PM:10:08:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 6132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت