یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له پاكستان تۆمار كرا
وێستگه نیوزـ
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان بۆ یه‌كه‌مجار دوو حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان له وڵاته‌كه‌یاندا راگه‌یاند.
كه‌ناڵی Geoی پاكستان لەزاری وزیری ته‌ندروستیی و وڵاتەکەی بڵاویکردەوە کە دوو حاڵه‌تی كۆرۆنا له ناوچەیەکیا پاکستان تۆمار کراوە.
وه‌زیری ته‌ندروستیی پاكستان ئاشكرایكرد كه دوو حاڵه‌ته‌كه له ناوچه‌ی سند له باشوری خۆرهه‌ڵاتی پاكستان تۆمار كراوه و دوو كه‌سه‌كه به‌مدواییه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران تائێستا 17 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و ده‌یانی دیكه‌ش توشبون، وڵاتانی دراوسێی ئێرانیش سنوره‌كانیان به‌ڕووی تاران‌دا داخستوه.
PM:08:29:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت