ژمارەی تووشبوونی زیاتر بە كۆرۆنا لە كوەیت و بەحرەین تۆمار كرا


وێستگە نیوز-
هەردوو وڵاتی كوەیت و بەحرەین رایانگەیاند كە چەند حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و ئیماراتیش خۆی بۆ خراپترین دۆخ ئامادە دەكات.


وەزارەتی تەندروستی بەحرەین بڵاوی كردەوە كە سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتەكەیاندا تۆماركراوە بەو جۆرە ژمارەی تووشبوون گەیشتۆتە 26 كەس لەو هاووڵاتیانەی كە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە.

هەروەها كوەیت ئاشكرایكرد كە ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا لەو وڵاتەدا گەیشتۆتە 12 كەس، دوای تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی دیكە.
هاوكات كوەیت بڕیاریدا رێگری بكات لە كەنارگرتنی ئەو كەشتیانەی دێنە كەناراوەكانی وڵاتەكەیان لە وڵاتانی چین و سەنگافورەو یابان و ئێران و عیراق و تایلاند.

لای خۆیەوە بەرپرسێكی وڵاتی ئیمارات باسی لەوەكرد كە ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا و بۆ خراپترین دۆخ لە ئەگەری بڵاو بوونەوەی زیاتر لە وڵاتدا بە دابینكردنی چەندین شوێنی دەستبەسەری تەندروستی و ئامێری تەندورستی و گرتنە بەری رێكاری پێویست.

لە ئیمارات تا ئێستا 13 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، سێ كەسیان چاك بوونەتەوە و سیانی دیكە دۆخیان خراپە.

د.ح
 


AM:09:59:26/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو