یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ریزی سەربازانی ئەمریكا تۆماركرا


وێستگە نیوز-
بەرپرسانی تەندروستی وڵاتی كۆریای باشوور رایانگەیاند كە یەكەم حاڵەتی تووشبوونی كۆرۆنایان لە ریزی سەربازانی ئەمریكا لەو وڵاتەدا تۆماركردووە.

بە پێی راگەیەندراوی سوپای ئەمریكاش یەكێك لە سەربازەكانیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، كە لە سەربازگەی كارۆڵ خزمەت دەكات لە دووری 30 كیلۆ مەتری شاری دایگۆ، كە سەرچاوەی پەتاكەیە لە كۆریای باشوور.

لە ئێستادا سەربازە ئەمریكییەكە خراوەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە لە بنكەیەك لە دەرەوەی سەربازەگەكە.

تووشتبوونی سەربازە ئەمریكیەكە لە دوای ئەوە دێت كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 169 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە كۆریای باشوور تۆماركراوە، لەگەڵ حاڵەتێكی مردن، بە گشتیش تووشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتۆتە 1146 حاڵەت، تا ئێستا ژمارەی مردوانیش گەیشتۆتە 11 كەس.


د.ح

 


AM:08:57:26/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو