سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆرۆنا خۆپیشاندان له عيراق به‌رده‌وامه و دوو كه‌س كوژران
وێستگه نیوزـ
بارانبارین و مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا خۆپیشانده‌رانی عیراقیان له ده‌ربرینی ناڕه‌زایی سارد نه‌كرده‌وه و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به گه‌رموگوڕی به‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كاندا چوونه‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو خۆپیشانده‌ر كوژران.
له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، خۆپیشانده‌ران به ده‌مامكه‌وه روبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه و داوایانكرد خۆپیشاندانی ملیۆنی ساز بكرێت.
به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانیش، دوو خۆپیشانده‌ر كوژران، شایه‌تحاڵه‌كان وتویانه كه دوو خۆپیشانده‌ره‌كه له گۆڕه‌پانی خه‌لانی به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019 له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه سه‌ریهه‌ڵدا، 500 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
PM:11:16:25/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت