كۆرۆنا لە ئەوروپا.. وڵاتێكی نوێ حاڵەتێكی تووشبوونی راگەیاند


وێستگە نیوز-
بەرپرسانی وڵاتی سویسرا رایانگەیاند كە حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنایان تۆماركردووە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ناوچەی چیچینۆی ناوچەی سنوری لە باكوری ئیتاڵیا تۆماركراوە، كە تووشبووەكە پیاوێكی 70 ساڵیە دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا سەردانی شاری میلانۆی ئیتاڵیا كردووە.

هەر لە بارەی كۆرۆنا لە ئەوروپا ئێوارەی ئەمڕۆ حكومەتی فەرەنسا رایگەیاند كە دوو حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، لە ئیتاڵیاش سێ حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماركرا و ژمارەی گیانلەدەستدانەكان بەو هۆوە گەیشتە 11 كەس لەو وڵاتە، ژمارەی تووشبوانیش گەیشتە 322 كەس.

د.ح
  


PM:09:45:25/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 9436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو