چین دیارییه‌ك بۆ ئێران ده‌نێرێت و پێی ده‌ڵێت: به‌هێز به
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی چین به ناردنی ده‌یان هه‌زار ده‌مامك پشتیوانی له ئێران ده‌كات و له په‌یامێكیشدا سه‌باره‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به تاران ده‌ڵێت: "به‌هێز به".
چان هوا، باڵیۆزی چین له ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه حكومه‌تی چین له پرسی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا له ئێران پشتیوانیی ته‌واو له به‌رپرسانی تاران ده‌كات.
ده‌شڵێت كه حكومه‌تی چین 250 هه‌زار كه‌مامه‌ی وه‌ك دیاری بۆ ئێران ره‌وانه كردووه و له ماوه‌ی داهاتووشدا كه‌مامه‌ی زیاتری بۆ ده‌نێرێت.
باڵیۆزه‌كه‌ی چین له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا بۆ هاوڵاتیانی ئێران ده‌دوێت و پێیان ده‌ڵێت: "ئێرانییه‌كان به‌هێز بن!"
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران تائێستا 17 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و زیاتر له 90ی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێرانیش سنوره‌كانیان داخستوه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته راگرتوه.
PM:09:32:25/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 9052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت