وێستگه نیوز-
میدیاكانی میسر، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، بڵاوینكرده‌وه كه حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌و وڵاته له‌ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایكردووه.
به‌ڵام تا ئێستا خێزانه‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك هیچ لێدوانێكی فه‌رمییان له‌باره‌ی مردنی ناوبراو بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
عه‌لا موباره‌ك، كوڕه گه‌وره‌ی حوسنی موباره‌ك له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكیی، باوكی له‌نێو ژووری چاودێریی چڕ دانراوه.
له 24 ئازاری 2017 موباره‌ك، نه‌خۆشخانه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆیی له ناوچه‌ی میسری جه‌دیده له قاهیره.
پێشتر دادگای پێداچوونه‌وه بڕیاری بێتاوانی موباره‌كی له دۆسیه‌ی كوشتنی خۆپێشانده‌ران ده‌ركردبوو.
محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك، له دایكبووی ساڵی 1928ه و چواره‌مین سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بییه و له ساڵی 1981 تاكو 2011 سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بووه.