ئێران.. ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی زیادی كرد

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 17 کەس بەرزبووەتەوە.


ئاژانسی‌ هەواڵی‌ ئیرنای‌ ئێرانی‌ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 25ی شوباتی 2020، دوو توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری ساوەی باكوری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات توشبوویەكی دیكەش لە  پارێزگای ئەلبورز لە رۆژئاوای تارانی پایتەخت گیانی لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئێران بۆ 17 كەس بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ دووشەممە دەسەڵاتدارانی ئێران رایگەیاندبوو، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە 14 حاڵەت بووە و بە دەیانی دیكەش تووش بوون.

بەپێی راپۆرتی ناوەندە پزیشکییەکانی وڵاتانی جیھان ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە دەرەوەی چین بەم شێوەیەیە، "کۆریای باشوور 893، ژاپۆن 850، ئیتاڵیا 229، سینگاپور 89، ئێران 61، ئەمریکا 35، تایلاند 35، ئوسترالیا 23، مالیزیا 22، ڤیێتنام 16، ئەڵمانیا 16، بەریتانیا و ئیمارات ھەریەکەیان 13، فەڕەنسا 12، کەنەدا 11، ھیندستان، فلیپین و کوێت ھەریەکەیان سێ، رووسیا، ئیسپانیا، ئیسرائیل و عەممان ھەریەکەیان دوو، عيراق، بەحرێن، نیپال، سریلانکا، کامبۆدیا، بەلجیکا، سوید، فینلاند، میسر، لوبنان و ئەفغانستان ھەریەکەیان یەک حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکەیان تیادا تۆمار کراوە".

هــ. ر


AM:10:38:25/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 5688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو