وێستگه نیوزـ
به‌گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای واست چوار كه‌س ره‌وانه‌ی به‌شی ده‌ستبه‌سه‌ریی پزیشكی كران و له نه‌جه‌فیش 13 كه‌سی دیكه به هه‌مان هۆكار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
سایتی ئه‌خبارییه‌ی عیراق بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا چوار كه‌س له پارێزگای واست ره‌وانه‌ی به‌شی ده‌ستبه‌سه‌ریی پزیشكی كراون و له پارێگای نه‌جه‌فیش 13 كه‌سی دیكه به هه‌مان هۆكار براونه‌ته نه‌خۆشخانه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی شاری نه‌جه‌ف به خۆپیشاندان به‌ره‌و فركه‌خانه‌ی شاره‌كه رۆیشتوون و داوایان كردوه گه‌شته‌كان به‌ڕووی گه‌شتیاراندا رابگیرێن تا رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بكرێت، ته‌ندروستیی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت كه ناتوانرێت چوار ملیۆن زیاره‌تكاری ئێران كه سه‌ردانی مه‌زاره‌كانی عیراق ده‌كه‌ن، بخرێنه ژێر ده‌ستبه‌سه‌ریی پزیشكییه‌وه.
هه‌ر له شاری نه‌جه‌ف ده‌رمانخانه‌كان قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆریان هاتووه‌ته‌سه‌ر و خه‌ڵكی ئه‌و شاره په‌له‌یان بۆ كڕینی ده‌مامك تا خۆیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن.
بۆ خۆپاراستنیش له ڤایرۆسه‌كه، ئه‌مڕۆ خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كان زانكۆی كوفه له‌دوای راگه‌یاندنی توشبونی خوێندكارێك به نه‌خۆشیی كۆرۆنا، به‌شه ناوخۆییه‌كانیان چۆڵكرد و گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه.