به‌وێنه..مه‌زاری ئیمام عه‌لی له نه‌جه‌ف به‌ڕووی زیاره‌تكاران داخرا
وێستگه نیوزـ
دوای دڵنیابوونه‌وه له حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌رپرسانی شاری نه‌جه‌ف تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵیان له‌و شاره دواخست و مه‌زاری ئیمام عه‌لیشیان به‌رووی زیاره‌تكاراندا داخست.
هەرچەندە پێشتر تەندروستی شاری نەجەف بڵاوی كردەوە كە هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە، بەڵام دواتر لە روونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكرد كە حاڵەتێك تۆماركراوە، كەسەكەش ئێرانییە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی فەرمی حكومەتی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا تەندروستی نەجەف ئاشكرایكرد قوتابییەكی ئێرانی كە لە شاری نەجەف دەخوێنێت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
دوای دڵنیابوونه‌وه‌ش له تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كه به‌رپرسانی شاری نه‌جه‌ف تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنیان دواخست و بڕیاریشیاندا بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه، مه‌زاری ئیمام عه‌لی به‌ڕووی زیاره‌تكاراندا دابخه‌ن.
تۆماركردنی ئەم حاڵەتە لە دوای ئەوە دێت كە ڤایرۆسەكە لە بەشێك لە شارەكانی ئێران تۆماركراوە و عیراق و هەرێم رێكارەكانیان بۆ رێگرتن لە دزەکردنی ڤایرۆسەکە گرتبووەبەر.
PM:09:15:24/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت