وادەی متمانەدان بە کابینەکەی عەللاوی دیاری‌کرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی دیاریكرد.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێدانی متمانه به حكومه‌تی نوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێرداو سی ڤی كاندیده وه‌زارییه‌كان پێش كاتی دیاریكراو بنێرێته په‌رله‌مان".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق، دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی شوباتی 2020 ده‌بێت، به پێویستی زانیوه سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، به‌رنامه و سی ڤی كاندیده وه‌زارییه‌كانی بنێرێته په‌رله‌مان، به‌پێی ده‌قه یاساییه‌كان.
هـ. ر
PM:01:19:24/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت